رووداو دیجیتاڵ
دوای وەرگێڕانی ژمارەیەک کتێب لە تورکی و تورکی عوسمانلی، محەممەد عزەدین، وەرگێڕ و رۆژنامەڤان، پەرتووکی "هاواری من"ـی یاشار کەمال لە تورکییەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕا.
محەممەد عزەدین، لەبارەی پەرتووکەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەرتووکەکە بەراورد بەو پەرتووکانەی دیکەی یاشار کەمال کە کراونەتە کوردی؛ جیاوازە، چونکە چیڕۆک و رۆمان نییە، بەڵکوو نووسەر لەم کتێبەیدا باس لە بۆچوونە سیاسییەکانی و کێشە و ئاریشەکانی پرسی کورد لە تورکیا دەکات.
پەرتووکەکە لە پێنجەم چاپی تورکییەوە کراوەتە کوردی، کتێبەکە لەلایەن وەشانخانەی "یاپیکرێدی" لە تورکیا بڵاوکراوەتەوە.
چاپە کوردییەکەی لەلایەن دەزگای فامەوە لە باشووری کوردستان بڵاوکراوەتەوە و فەرهاد شاکەلی پێشەکی بۆ وەرگێڕانە کوردییەکەی نووسیوە.
بڕیارە پەرتووکی "هاواری من"ـی یاشار کەمال، لە 17 تا 27ـی نیسانی 2024 لە چوارچێوەی 16ـەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب بخرێتە بەر دەستی خوێنەران.
محەممەد عزەدین، لە تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات و لە پاڵ کاری رۆژنامەڤانی؛ وەک وەرگێڕیش کار دەکات و چەند کتێبێکی لە زمانی تورکی بۆ کوردی وەرگێڕاوە، هەروەها وەرگێڕانی لە شێوەزاری کرمانجی سەروو بۆ کرمانجی خواروو کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ