رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند ئیسلام زاخۆیی، بەرهەمێکی دوێتی بڵاوکردەوە و ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی سێ بەرهەمی دیکە دەکات.
ئیسلام زاخۆیی لەگەڵ هونەرمەند رزگار ئۆسکان، بەرهەمێکی دوێتیان بەناوی 'قەدەر' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی و ئاوازی رزگار ئۆسکانە و فیراس حوسێنی کاری تۆمارکردنی گۆرانییەکە و میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
ئیسلام زاخۆیی بە رووداوی راگەیاند، جگە لەم بەرهەمە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی سێ بەرهەمی دیکەیە، یەکێک لەو بەرهەمانە لە تێکست و ئاوازی هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆییە و لە دهۆک تۆمارکراوە و و بەرهەمێکی دیکەی بە شێوەزاری سۆرانییە و ئاریۆس کاری میوزیک و تۆمارکردنی بۆ کردووە و تەنیا ماوە کلیپیان بۆ بکات.
روونیشکردەوە، بەرهەمێکی دیکەی گۆرانییەکی فۆلکلۆرە و ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنییەتی.
ڤیدیۆکلیپی 'قەدەر' لە شاری بۆنی ئەڵمانیا وێنەگیراوە و عەزیز کویتی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و لە کەناڵی تایبەتی رزگار ئۆسکان لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هەردوو هونەرمەند دەردەکەون و لە نێو سرووشتدا گۆرانی دەڵێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ