ئیسلام زاخۆیی ناکۆکی نێوان دوو خۆشەویست دەکاتە گۆرانی

31-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئیسلام زاخۆیی لە دیمەنێکی نوێترین ڤیدیۆکلیپیدا
ئیسلام زاخۆیی لە دیمەنێکی نوێترین ڤیدیۆکلیپیدا
نیشانەکردن ئیسلام زاخۆیی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئیسلام زاخۆیی، نوێترین ڤیدیۆکلیپی بە ناونیشانی "تە هاش من نینە" بڵاوکردەوە، ناوەڕۆکی باس لە چیرۆکێکی خۆشەویستی و ناکۆکیی نێوان دوو خۆشەویست دەکات.
 
لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا، کە لە دەرهێنانی راجیف غاندییە، ئیسلام زاخۆیی خۆی وەک ئەکتەرێک لە چیرۆکی بەرهەمەکەدا بەشدارە. چیرۆکی کلیپەکە بە گەرمی دەستپێدەکات و ساتە رۆمانسییەکان پێشان دەدات، دواتر بەهۆی ناکۆکی و لە یەکدی تێنەگەیشتنەوە بەرەو ئاڵۆزی و جیابوونەوە دەچێت. دیمەنەکان لە نێوان یادگارییە شیرینەکان و راستییەکی تاڵدا دەگۆڕدرێن.
 
ئیسلام زاخۆیی، بە رووداوی راگەیاند، گۆرانییەکەی لە تۆن ستۆدیۆ لە دهۆک تۆمارکردووە و هونەرمەند محەممەد زەکی کاری میوزیکی بۆ کردووە، ڤیدیۆکلیپەکەی لە زاخۆ و ئەڵمانیا وێنەگیراوە. هیوای ئەوە دەخوازێت بەرهەمە نوێیەکەی بە دڵی هەوادارانی بێت کە ئێستا لە یوتیوب و پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکانی دیکە بەردەستە.
 
گۆرانیی "تە هاش من نینە" لە تێکست و ئاوازی شامل بریفکانییە. کاری دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن گۆکسەل کامجی ئەنجام دراوە. 
 
مەهدی نووری وەک تۆن ماستەر و محەممەد زەکی بۆ کاری میکس و ماستەرینگ کاریان بۆ بەرهەمەکە کردووە.
 
ئیسلام زاخۆیی یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستانە و خەڵکی زاخۆی باشووری کوردستانە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپە، ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی و بۆ کاری هونەری بەردەوام سەردانی کوردستان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە فیلمی (One Battle After Another)

رەخنەگرانی لۆس ئەنجڵس باشترینەکانی ساڵیان دیاریکرد

کۆمەڵەی رەخنەگرانی فیلمی لۆس ئەنجڵس (LAFCA) براوەکانی خەڵاتی ئەمساڵیان بۆ باشترین فیلم و دەرهێنان و نواندن راگەیاند؛ فیلمی (One Battle After Another) وەک باشترین فیلمی ساڵ دەستنیشانکرا.