رووداو دیجیتاڵ
سیڤان کوردۆ گەنجێکە لە هەولێر و بە کوڕەکەی سەرشەقام ناسراوە، لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا لەسەر خواستی خەڵک گۆرانی بۆ خەڵك دەڵێت و ئەمجارە چووەتە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و چەند ڤیدیۆیەکی تۆمار کردووە.
کوردۆ، لە کاتی گۆرانیگوتن بە ڤیدیۆ تۆماریان دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان دەکاتەوە و بەهۆیەوە ناوبانگی پەیداکردووە و لە ماوەی رابردوودا سەردانی بەغدای کردبوو و گۆرانی بۆ خەڵک دەگوت.
ئەو گەنجە دەنگخۆشە، جگە لەوەی لە سەردانیدا بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گۆرانی بە کوردی گوتووە، بە زمانی فارسیش گۆرانی بۆ فارسەکان گوتووە.
سیڤان کوردۆ، ڤیدیۆیەکی تایبەتی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو تۆمارکردووە و ناردووە، تێیدا باس لە سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و لەسەر گۆڕی محەممەد ماملێ، هونەرمەندی کورد وێنەگیراوە و دەلێت، لەسەر خواستی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو گەشتەی ئەنجامداوە.
سیڤان کوردۆ، دەنگخۆشە و لە منداڵییەوە گۆرانی دەڵێت، بەڵام ماوەی ساڵێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆی بڵاودەکاتەوە.
جگە لە گۆرانیگوتن لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا، سیڤان کوردۆ خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی و ئێستا ئامادەکاری بۆ بەرهەمی نوێ دەکات و بە چەند زمانێک گۆرانی دەڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ