رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی نێتفلێکس ترەیلەری نوێی وەرزی دووەمی زنجیرەی "Wednesday" بڵاوکردەوە و وادەی بڵاوکردنەی بەرهەمەکەی ئاشکرا کرد.
بڕیارە وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە دوو بەشدا بڵاوبکرێتەوە؛ بەشی یەکەم لە 6ـی ئابی 2025 و بەشی دووەمی لە 3ـی ئەیلوولی 2025.
چیرۆکی وەرزی نوێ بە گەڕانەوەی وێنزدەی ئادامز دەستپێدەکاتەوە بۆ هۆڵە ترسناکەکانی ئەکادیمیای "نێڤەرمۆر"؛ بەڵام ئەمجارە هەموو شتێک جیاوازە؛ رووخساری نوێ، نهێنیی ئاڵۆزتر و مەترسیی گەورەتر لە ئارادان.
لە وەرزێکدا کە پەیوەندییەکان تێکەڵ دەبن و بەرژەوەندییەکان یەکدی دەبڕن، وێنزدەی رووبەڕووی ئاڵنگاریی نوێ دەبێتەوە لەلایەک لەگەڵ ماڵبات و هاوڕێکانی، لەلایەکیش لەگەڵ دوژمنە کۆنەکانی.
تیم بێرتن وەک وەرزی یەکەم، دەبێتە دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری جێبەجێکار وەیزی دووەمیش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ