رووداو دیجیتاڵ
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مۆسكۆی رووسیا، سه‌ردانی یەکێک لە گرنگترین پێشانگە هونەرییەکانی ئەو وڵاتەی کرد.
سەردانەکە رۆژی یەکشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2023 بوو و د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا و شاندی وەرزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاوه‌ری بوون.
گەلەری نیشتمانی 'تریتیاكۆڤ' کە بە مۆزەخانەی هونەری شێوەکاری رووسیا دەناسرێت، یەکێک لە گرنگترین مۆزەخانە هونەرییەکانە لە جیهاندا و زیاتر لە 130 هەزار کاری هونەری لەخۆدەگرێت.
له پێشانگهكهدا به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی رووسیا له سه‌ده‌ی یازده‌ی زاینییه‌وه تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م لەخۆدەگرێت، هاوكات به‌رده‌وام پێشانگه‌ی كاتی، پڕۆگرامی په‌روه‌رده‌یی، كولتووری و رۆشنبیری تێدا سازدەکرێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسکۆ، به سه‌ردانێك گه‌یشته رووسیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ