رووداو دیجیتاڵ
براد پیت، ئەکتەری ئەمریکی، لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەی ئینیس دی رامۆن، لە پێشاندانی تایبەتی نوێترین فیلمی "F1: The Movie" لە تایمز سکوێری نیویۆرکی ئەمریکا ئامادەبوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025 لەسەر فەرشی سووری رێوڕەسمی پێشاندانی فیلمەکە، پیت (61 ساڵ) بە جلێکی رەش و قژێکی کورت، لەگەڵ خۆشەیستەکەی (32 ساڵ) دەرکەوت کە خاوەن کارە و بەم دواییە چەند جارێکی پێکەوە بینراون.
لە فیلمەکەدا، پیت رۆڵی سۆنی هایس دەگێڕێت کە شوفێرێکی بەتوانای ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردووە، بەهۆی رووداوێکەوە ژیانی وەرزشی کۆتایی دێت، بەڵام دوای سێ ساڵ، لەگەڵ تیمەکەی دەگەڕێتەوە نێو گۆڕەپانی فۆرمولا وەن.
پیت لەبارەی فیلمەکەوە دەڵێت: "ئەوە شێتییە کە رێگەیان دا ئێمە بچینە ناو وەرزشەکە. دەزانن، ئێمە بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک خۆمان خستە ناو رۆژژمێری پێشبڕکێکان، ناو خودی پێشبڕکێکان. ئێستاش ئێمە لێرەین، تایمز سکوێر، وەکو یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڕەپانەکانی جیهان".
بڕیارە فیلمی "F1: The Movie" لە 27ـی حوزەیرانی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت.
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی، ترەیلەری فیلمەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دیمەنەکانی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکان راستەقینەن و دیمەنی سەرنجڕاکێشی بۆ هۆگرانی ئەو وەرزشە لەخۆگرتووە.
براد پیت، جگە لەوەی یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمایی هۆلیوود و جیهانە، وەک بەرهەمهێنەریش لە پیشەسازی سینەمادا کار دەکات، براوەی خەڵاتی ئۆسکارە، لەوانەش باشترین ئەکتەری لاوەکی، فیلمێکی خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا کە بەرهەمهێنەری بووە، جگە لە بردنەوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، بافتا و ئێمی پرایم تایم.
لە 2006 تاوەکو 2008 لە لیستی ساڵانەی 100 کاریگەرترین پیاوانی جیهاندا بووە، هەروەها ناوی لە لیستی تایم بۆ 100 کاریگەرترین پیاوانی جیهان لە 2007ـدا بووە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ