رووداو دیجیتاڵ
کۆنترین نەخۆشخانەی دەروونیی جیهان، پێشانگەیەکی نوێ لەبارەی خەو، خەون و مۆتەکە دەکاتەوە. بەشێکی زۆری کارە هونەرییەکان لەلایەن ئەو هونەرمەندانەوە بەرهەمهێنراون کە رۆژانێک لە هەمان نەخۆشخانەدا چارەسەریان وەرگرتووە.
فیگەرێکی نامۆ لە ژوورێکی تاریکدا پاڵکەوتووە، ئەم دیمەنە سوریاڵییە رەنگدانەوەی ئەو خەونە سەیرانەیە کە زۆربەمان جاروبار دەیانبینین و بەشێکە لە پێشانگەیەکی نوێ لە "مۆزەخانەی بێسلێهم بۆ مێشک" لە لەندەن.
پێشانگەکە لەناو کۆنترین نەخۆشخانەی دەروونیی جیهاندا کراوەتەوە، بە نەخۆشخانەی شاهانەی بێسلێهم ناسراوە، بەشێکی زۆر لە کارە هونەرییەکانیش لەلایەن ئەو نەخۆشانەوە کێشراون کە لێرە چارەسەریان وەرگرتووە.
لەنێو کارەکاندا، شیعرێک هەیە بۆ سمۆرەیەکی ماڵیی مردووە، لەلایەن پیاوێکەوە نووسراوە کە لە 1800 هەوڵی تیرۆرکردنی پاشای بەریتانیای داوە. هەروەها یاداشتنامەی وردی خەونەکان هەن کە لەلایەن پزیشکێکی دەروونییەوە نووسراونەتەوە و لە سەتەی بیستەمدا لە لەندەن کاری کردووە.
کۆڵن گەیڵ، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی بێسلێهم بۆ مێشک، دەڵێت: "ئەم پێشانگەیە ناوی 'لەنێوان نووستن و ئاگایی'ـە. ئێمە کارەکانی توێژەرانی بواری خەومان وەرگرتووە، پۆلێنێکیان بۆ ئەو خەونانە داناوە کە بەشێوەیەکی گشتی لەنێو کۆمەڵگە و کولتوورە جیاوازەکاندا باون. پاشان گەڕاوینەتەوە بۆ کۆلێکشنە دەوڵەمەندەکەی مۆزەخانەکەمان و توانیمان بۆ هەر یەکێک لەو جۆرە خەونانە، تابلۆیەک بدۆزینەوە کە گوزارشتی لێبکات".
.jpg)
یەکێک لە کارە دیارەکان، تابلۆیەکی هونەرمەندێکی کەنەدییە بە ناوی ویلیام کورلێک. ئەو لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی رابردوودا بۆ وەرگرتنی چارەسەر هاتە لەندەن، کاتێک خەیاڵی لەکاتی خەو و لەکاتی بەئاگاییدا وێنەی دڕندەی بۆ دروست دەکرد.
.jpg)
گەیڵ لەبارەی تابلۆکەی کورلێکەوە دەڵێت: "ئەو دیمەنانەی بۆ پزیشکەکانی دەکێشا کە هەوڵیدەدا نیگەرانی و کێشەکانی خۆیانی پێ روون بکاتەوە. بەتایبەتی ئەم تابلۆیە کە ناوی 'مۆتەکە'یە، تێکەڵەیەکە لە هەموو ئەو مۆتەکانەی کە لەو کاتەدا تووشی ببوون".
کارە هونەرییەکانی نێو پێشانگەکە مێژووی 200 ساڵ لەخۆدەگرن. خەون و مۆتەکە بەردەوام سەرنجی هونەرمەندانیان راکێشاوە و پەیوەندییەکەیان لەگەڵ تەندروستیی دەروونیدا سەلمێنراوە.
کارێکی هونەریی گەورە کە بەشێوەی ئینستەلەیشنە، وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە. کارەکە ناوی "شەپۆلەکانی شەو"ـە و لەلایەن کەیت مکدۆنێڵەوە بەرهەمهێنراوە.
.jpg)
پێشانگەکە لەنێو مۆزەخانەیەکە کە پێشتر نەخۆشخانەی شاهانەی بێسلێهم بووە تایبەت بە چارەسەری دەروونی، لە 1403ـەوە چاودێریی نەخۆشانی دەروونی کردووە.
پێشانگەکە تا 8ـی تشرینی دووەمی 2025 بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ