حیکمەت بەیزانی: فێستیڤاڵی فیلمی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئەزموونی سەرکەوتوون

17-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 د. حیکمەت بەیزانی، فێستیڤاڵی سینەمایی بەغدا
د. حیکمەت بەیزانی، فێستیڤاڵی سینەمایی بەغدا
نیشانەکردن فێستیڤاڵی سینەمایی بەغدا د. حیکمەت بەیزانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی دووەمین فێستیڤاڵی سینەمایی بەغدا، د. حیکمەت بەیزانی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتی رووداو رایگەیاند، فێستیڤاڵە سینەماییەکان لە عێراقدا ئەزموونێکی نوێ نین و ستایشی فێستیڤاڵەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و بە "خاوەن میرات و ئەزموونی سەرکەوتوو" دەیاناسێنێت.
 
لە وەڵامی پرسیارێکی موعەد فەیاز، نێردراوی رووداو بۆ فێستیڤاڵەکە سەبارەت بەوەی فێستیڤاڵی سینەمایی لە عێراقدا ئەزموونێکی نوێیە؟ د. حیکمەت بەیزانی گوتی: "عێراق لە شانۆدا شارەزایە. پێموایە لەسەر ئاستی سینەماش، چەندین ئەزموون هەیە، ئەزموون لە فێستیڤاڵی نەینەوا هەیە، لە فێستیڤاڵی هەولێر، دهۆک و سلێمانی، ئەمانە هەموویان فێستیڤاڵن کە میرات و ئەزموونی سەرکەوتوویان هەیە".
 
بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی فیلمی بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم خولەی فێستیڤاڵ جیاواز دەبێت و گوتی: "کاتێک کەسێک دەست بە خولێکی نوێ دەکات، سوود لە شکست و سەرکەوتنەکانی خولی یەکەم وەردەگرێت و دیدگەی نوێی لەسەر بنیات دەنێت. بێگومان ئێمە لەم خولەدا زۆر لەو کۆسپانەمان تێپەڕاندووە کە رەنگە لە خولی یەکەمدا رووبەڕوومان بووبنەوە".
 
بەیزانی ئاشکرای کرد، زیاتر لە 460 فیلم بۆ فێستیڤاڵەکە نێردرابوون و 17 فیلمی درێژی سینەمایی بۆ بەشی پێشبڕکێ هەڵبژێردراون.
 
د. حیکمەت بەیزانی داوای لە حکومەت کرد پشتگیریی زیاتری گەنجانی فیلمساز بکات و گوتی: "ئێمە زۆر باش دەزانین سینەما پیشەسازیی دەوڵەتە و دەبێت لەلایەن دەوڵەتەوە پشتگیری بکرێت. ئەگەر بێت و دەوڵەت دەست لەم ئەزموونانەی گەنجان هەڵبگرێت، تووشی نائومێدییان دەکات. بۆیە ئەمە داوایەکە بۆ ئەوەی دەوڵەت بەرپرسیار بێت و بە شێوەیەکی گەورە پشتگیریی گەنجان بکات".
 
دووەمین فێستیڤاڵی سینەمایی بەغدا، کە بە ناوی محەممەد شوکری جەمیل، دەرهێنەری دیاری عێراقی کراوە، لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق رێکخراوە و تاوەکو 21ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەستێرە عەرەبەکان و سینەماکارانی عێراق، رەخنەگر و میدیاکاران و میوانانی بیانی ئامادەن. شاندی وڵاتانی وەک سعودیە، کوەیت، تونس، میسر، لوبنان، ئوردن، سووریا و مەغریب بەشدارن و فیلمەکان لە چەندین بەشی جیاوازدا نمایش دەکرێن، لەوانە فیلمی درێژی سینەمایی، کورتەفیلم، بەڵگەفیلم و ئەنیمەیشن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.