رووداو دیجیتاڵ
گیتارێکی ناوڵ گالەگەر، گۆرانیبێژ و ژەنیاری بەریتانی، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەخرێتەڕوو و پێشبینی دەکرێت بە بڕی 200 بۆ 400 هەزار پاوەند بفرۆشرێت.
گیتارەک لە جۆری براندی گیبسنە و ئەو هونەرمەندە لە دوایین گەشتە هونەرییەکەی لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بە کاری هێناوە.
گیتارەکە لەسەر داوای تایبەتی ناوڵ دروستکراوە و تایبەتمەندی زۆر وردی تێدایە و رەنگی زیوییە.
هەر لە زیادکردنە ئاشکراکەدا، دەفێکی بچووک بۆ فرۆشتن دەخرێتەڕوو کە لەلایەن گرووپەکەی ئەو هونەرمەندە بەریتانییە بەکارهاتووە و نرخەکەی دوو بۆ چوار هەزار پاوەندە.
جگە لەو دوو ئامێرە، چەند ئامێرێکی دیکەی گیتار، دەستنووسی بەشێک لە گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە، جلوبەرگە بەکارهاتووەکانی خۆی و گرووپەکەی کە لە گەشتە هونەرییەکاندا بەرکاریان هێناون، بۆ فرۆشتن دەخرێنەڕوو.
بڕیارە زیادکردنە ئاشکراکە لە 15 تشرینی دووەمی 2024 بە ئۆنلاین بەڕێوەبچێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ