رووداو دیجیتاڵ
جۆن پلۆرایت، ئەکتەری شانۆیی و سینەمایی بەریتانی، لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە، رۆژی هەینی 17ـی کانوونی دووەمی 2025 لەلایەن ماڵباتەکەیەوە بڵاوکرایەوە کە رۆژی پێنجشەممە، لە خانەی خانەنشینی ئەکتەران لە باشووری ئینگڵتەڕا کۆچی دواییکردووە.
ئەو ئەکتەرە جگە لە بواری شانۆ، لە سینەماشدا کاریکردووە و براوەی خەڵاتی تۆنییە کە گرنگترین خەڵاتە لە شانۆ، هەروەها بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار و ئێمی بووە. لە 2004 لەلایەن ئەلیزابێتی دووەم رێزی لێنراوە.
ئەو ئەکتەرە لە چاوپێکەوتنێکیدا لە 2010 دەڵێت: "چانسی زۆری هەبووە کە ئەم جۆرە ژیانەی هەبووە. مەبەستم ئەوەیە جادوویەکە، ئێستاش هەستی پێدەکەم".
جۆن پلۆرایت، لە پەنجا و هەشتاکانی سەدەی رابردوو، لە دەیان بەرهەمی شانۆیی نووسەرە دیارەکانی ئەو بوارە رۆڵی گێڕاوە، لەوانەش بەرهەمەکانی چێخۆف و شەکسپیر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ