ئازاد بەدران زنجیرە کۆنسێرتێک لە باکووری کوردستان و تورکیا سازدەکات

18-09-2023
پەسار فایەق
هونەرمەند ئازاد بەدران
هونەرمەند ئازاد بەدران
نیشانەکردن ئازاد بەدران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئازاد بەدران، زنجیرە کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە باکووری کوردستان و تورکیا سازدەکات و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات.
 
ئازاد بەدران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی 2023 زنجیرە کۆنسێرتێک لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا سازدەکات، یەکەم کۆنسێرتیشی لە 21ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە ئیزمیر دەبێت، دواتریش لە 27 هەمان مانگ کۆنسێرتێک لە ئیستەنبووڵ سازدەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە 2 تشرینی دووەم کۆنسێرتێک لە ئەدەنە سازدەکات، لە 3 هەمان مانگ لە روها، 17 مانگ لە وان و 18 مانگ لە گەڤەر کۆنسێرتی دەبێت.
 
ئازاد بەدران هونەرمەندی باکووری کوردستان، خاوەنی چەند بەرهەمێکە و تاوەکو ئێستا چەندین کۆنسێرت و شەوەئاهەنگی لە باکووری کوردستان و تورکیا سازکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە