فیلمی 'زەرگۆن' چیرۆکێکی خۆشەویستی و کێشەی نێوان دوو ماڵبات دەخاتەڕوو

19-01-2022
پەسار فایەق
پۆستەری فیلمی 'زەرگۆن'
پۆستەری فیلمی 'زەرگۆن'
نیشانەکردن زەرگۆن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

'زەرگۆن' فیلمێکی نوێیە لە دەرهێنانی ئادەم ئەیام ئەکرەم، تێیدا باس لە کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو ماڵبات و چیرۆکێکی خۆشەویستی دەکات.

ئادەم ئەیام، دەرهێنەری فیلمی 'زەرگۆن'، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە سینەماییە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە دۆڵی بالیسان لە سنووری قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر و دوو هەفتە لە نێو هەولێر و دەرووبەری وێنەگیراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، فیلمەکە ئێستا لە قۆناخی مۆنتاژدایە و کار بۆ ئەوە دەکەن ماوەکەی 85 خولەک بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بەرهەمە لە نووسینی و سیناریۆی موئەیەد کاڕەشە و چیرۆکێکی راستەقینەی هەیە و کراوەتە فیلم، 70٪ رووداوەکانی راستەقینەن و بەر لە 38 ساڵ روویانداوە.

لەم بەرهەمەدا موئەید کاڕەش بە رۆڵی دکتۆر میران و گلێنە مەجید بە رۆڵی ئاڵا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن، هەروەها هەریەک ئەحمەد قەڵادزەیی، مەلا ئەحمەد و ماجید شکاک و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە لەم بەرهەمەدا رۆڵدەگێڕن.

ئادەم ئەیام، کوڕی ئەیام ئەکرەم (شەمۆ) ئەکتەری کۆمێدییە، لە 2013ـەوە وەک ستافی پشت کامێرا کاری کردووە، فیلمی 'ئەمریکانۆ' دەستپێکی کاری هونەریی بووە، کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ زیاتر لە 50 فیلم کردووە.

ئەو دەرهێنەرە گەنجە کاری دەرهێنانی بۆ شەش کورتەفیلم کردووە، لەوانە کورتەفیلمی 'گۆڵ' کە بەشداری لە چەند فیستیڤاڵێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە