داهاتی کۆنسێرتێک لە ئەمریکا بۆ لێقەوماوانی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلسە

19-01-2025
پەسار فایەق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداری ژمارەیەک گۆرانیبێژ و گرووپی میوزیکی، کۆنسێرتێکی خێرخوازی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قوربانی و لێقەوماوانی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیا کۆدەکرێتەوە.
 
ئاهەنگی "FireAid" لە دوو شوێنی جیاواز لە لۆس ئەنجلس لە 30ـی کانوونی دووەمی 2025 بەڕێوەدەچێت.
 
لە ئاهەنگەکەدا بێڵی ئایڵش، لەیدی گاگا، ستێنگ و گرووپی رۆکی ئەمریکی "Red Hot Chili Peppers" بەشدار دەبن و بڕیارە کۆنسێرتەکە لە زۆربەی پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکان پەخشبکرێت.
 
بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە لۆس ئەنجلس، ژمارەیەک لە هونەرمەندان هاوکارییان پێشکێشکردووە، لەوانەش بیۆنسێ، گۆرانیبێژی ئەمریکی کە بڕی 2.5 ملیۆن دۆلارە.
 
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگر، 24 کەس بەهۆی ئاگرەکانی لۆس ئەنجلس گیانیان لەدەستداوە، دەیان کەسیش بریندار بوون و زیانی ئاگرەکەش ملیارەها دۆلارە.
 
لە ناوچەی پالیسەید، 200 هەزار هاووڵاتی ئاوارەبوون، لە ناوچەی ئیتۆنیش پێشبینیی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی هاوشێوە کرابوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.