رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند ئەحمەد خەلیل، شەوەئاهەنگێک بۆ هۆگرانی لە هەولێر دەگێرێت و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات.
ریمۆند عەبوود، رێکخەری کۆنسێرتەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هونەرمەند ئەحمەد خەلیل، شەوی سێشەممە 21ـی شوباتی 2023، شەوەئاهەنگێک لە هەولێر دەگێڕێت و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش بە ئامادەبووان دەکات.
'وەفا' یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی ئەو هونەرمەندەیە و لە 5ـی حوزەیرانی 2016 بڵاوکرایەوە و زیاتر لە شەش ملیۆن و 700 هەزار بینەری لە یوتیوب هەیە.
دوایین ڤیدیۆکلیپی ئەو گۆرانیبێژە بەناوی 'تۆبە'یە و لە 5ـی ئابی 2021 بڵاوکرایەوە و لە ئاوازی کۆشیار شێرکۆیە.
ئەحمەد خەلیل، لە 1983 لە سلێمانی لەدایکبووە، لە 2012ـەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە و یەکەم گۆرانیی بەناوی 'چاوەڕوانی' بڵاوکردووەتەوە، یەکەم ئەلبوومەی لە 2016 ئەلبوومێکی گۆرانیی بەناوی 'نەبەرد' بڵاوکردەوە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکی دیکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ