فەرید ئیلهامی شیعرێکی وەفایی دەکاتە گۆرانی

19-05-2024
پەسار فایەق
فەریدا ئیلهامی، ژەنیاری تەنبوور و سەرۆکی ماڵی تەنبوور لە هەولێر
فەریدا ئیلهامی، ژەنیاری تەنبوور و سەرۆکی ماڵی تەنبوور لە هەولێر
نیشانەکردن فەریدا ئیلهامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەریدا ئیلهامی، ژەنیاری تەنبوور و سەرۆکی ماڵی تەنبوور لە هەولێر، بەرهەمێکی نوێی بەناوی "سەدای شین" بڵاوکردەوە کە تێکستی وەفایی، شاعیری کوردە.
 
فەرید ئیلهامی، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە ئاوازی خۆیەتی و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهێنراوە و خۆی دەرهێنەریەتی. ئیلهامی، سوپاسی بوشرا کەسنەزانی دەکات کە دکتۆرا لە ئەدەبیاتی کوردی هەیە، بۆ پێشنیازکردنی تێکستی شیعرەکە بۆی.
 
روونیشیکردەوە، وەفایی ئەو شیعرەی بۆ پیری خۆی نووسیوە و بۆ یەکەمجارە لە رێگەی رووداو بڵاودەکرێتەوە.
 
ئیلهامی گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، توێژەر و ژەنیاری ئامێری تەنبوورە، پێشتر ماڵی تەنبووری "ئەیاز"ـی دامەزراندووە، هەردوو بەڵگەفیلمی "تەنبوور" و "هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان"ـی سەبارەت بە مێژووی ئامێری رەسەنی کوردی تەنبووری سازکردووە. 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.