فێستیڤاڵی تۆمۆرۆلاند بە ئامادەبوونی 38 هەزار کەس دەستیپێکرد

19-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن فێستیڤاڵی میوزیکی تۆمۆرۆلاند
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فێستیڤاڵی میوزیکی تۆمۆرۆلاند لە بەلجیکا دەستیپێکرد، ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنیا دوو رۆژ پێشتر شانۆی سەرەکیی فێستیڤاڵەکەی سووتا و گومانی لەسەر بەڕێوەچوونی یەکێک لە گەورەترین ئاهەنگەکانی هاوینی ئەورووپا دروستکردبوو.
 
کرێکاران بە درێژایی شەو و رۆژ کاریان کرد بۆ لابردنی پاشماوەکانی شانۆ سووتاوەکە کە رۆژی چوارشەممە 16ـی تەممووزی 2025 بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیانی پێگەیشتبوو.
 
گرووپی میوزیکی ئوسترالی نێرڤۆ یەکەم کۆنسێرتی فێستیڤاڵەکەی پێشکێشکرد، سەرەڕای ئەوەی لە پشتیانەوە ئاسەواری ئاگرەکە بە دی دەکرا.
 
ئێریکا فریشەر لە ئەڵمانیاوە هاتبووە فێستیڤاڵەکە و گوتی: "ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژدا ئەنجامیان داوە، باوەڕپێنەکراوە."
 
رێکخەرانی فێستیڤالەکە رایانگەیاند، زیانی گیانی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە نەبووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بەردەوامە.
 
فێستیڤاڵەکە ساڵانەیە و چەند رۆژێک لە دەرەوەی شاری بوومی بەلجیکی دەخایەنێت، سەتان هەزار کەس لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن. گوتەبێژێکی فێستیڤاڵەکە رایگەیاند، تەنیا رۆژی هەینی 18ـی تەممووز نزیکەی 38 هەزار کەس لە شوێنی فێستیڤاڵەکە خێمەیان هەڵدابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە