نیوەی یەکەمی وەرزی پێنجەمی زنجیرە فیلمی "لوسیفەر" پەخش دەکرێت

19-08-2020
کاڵێ مەحموود
نیشانەکردن زنجیرە فیلم سینەما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی 2020/08/21 نیوەی یەکەمی وەرزی پێنجەمی زنجیرە فیلمی لوسیفەر (Lucifer) لە سەکۆی نێتفلێکس په‌خش ده‌كرێت کە لە هەشت ئەڵقە پێکدێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم وەرزەدا ئەڵقەیەکی تێدایە کە بە شێوەی رەش و سپی پەخش دەکرێت و باسی ساڵانێکی پێشووتری رووداوەکانی وەرزی چوارەم دەکات.
 
زنجیرە فیلمی لوسیفەر سێ وەرزی سەرەتای لەلایەن کۆمپانیای فۆکسەوە بۆ بەخش و بەرهەمهێنانی کاری هونەری بڵاوکرایەوە و، لە وەرزی چوارەمدا کۆمپانیای نێتفلێکس زنجیرە فیلمەکەی کڕییەوە و درێژی کردووە بۆ وەرزی پێنجەم و شەشم. 
 
كۆی گشتیی ئەڵقه‌كانی هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ 67 ئاڵقه‌یه‌ و بۆ ته‌مه‌نی سه‌روو 16 ساڵان شیاوه‌. 
 
زنجیرەکە بینەرێکی باشی لە جیهان و لە هەرێمی کوردستانیش هەیە. چیرۆکی زنجیرەکە لە کۆمیکەوە وەرگیراوە و باسی لوسیفەری شەیتان دەکات کە پاش ئەوەی لە بەهەشت دەردەکرێت، دەبێتە گەورەی دۆزەخ، پاشان بڕیار دەدات بێتە سەر زەوی تاوەکو پشوویەک بدات و زیاتر مرۆڤایەتی بناسێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە