لە فینلاند فیلمی 'بۆنی سێو' پێشاندەدرێت

20-05-2023
هێمن عەبدوڵڵا
زاگرۆس مەنوچار، فیلمسازی کورد
زاگرۆس مەنوچار، فیلمسازی کورد
نیشانەکردن 'بۆنی سێو' زاگرۆس مەنوچار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە فینلەند فیلمێکی باڵکێش بەناوی 'بۆنی سێو' پێشاندەدرێت کە باسی هەڵەبجە و ئازارەکانی کورد دەکات، زاگرۆس مەنوچار، فیلمساز و خاوەنی 'بۆنی سێو' دەرهێنەری فیلمەکەیە و لەوبارەیەوە میوانی 'دیاسپۆرا' بوو و رایگەیاند: "هەستم کرد لە فینلەندا گرنگی زۆر بە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە نەدراوە. 
 
گوتیشی: "بە پێویستم زانی وەک کوردێک فیلمێک لەسەر هەڵەبجە دروست بکەم و توانیم کارەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەم".
 
گوتیشی: "فیلمەکە نزیکەی 20 خولەکە و دروستکردنیشی ماوەی شەش مانگی خایاند، لە مانگی ئابای ساڵی رابردوو دەستم بەکارەکانی کرد و دوای تەواوبوونی ئێستا لە سینەماکانی فینلاند نمایش دەکرێت".
 
مەنوچار، گوتیشی: "فیلمەکە کاردانەوەی زۆری هەبووە و زۆربەی فینلەندییەکان لەبارەی هەڵەبجەوە کەمترین زانیارییان هەیە، بەڵام فیلمەکە توانی زۆریان تێبگەیێنێت کە کورد چ ئازارێکی چەشتووەو چۆن کیمیابارانکراوە" و ئاشکرایکرد، فیلمەکە لە فێستیڤاڵەکانی فیلم بەشداری پێدەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی (KPop Demon Hunters)

(KPop Demon Hunters) ئاوێتەیەکە لە میوزیک و ئەفسانە کۆنەکانی کۆریا

ئەنیمەیشنی (KPop Demon Hunters) بەرهەمی کۆمپانیای نێتفلێکسە، کە ئەمساڵ بووە براوەی دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب؛ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن و باشترین گۆرانی ڕەسەنی بۆ گۆرانی "Golden"، ئاوێتەیەکە لە میوزیکی کەی-پۆپ و ئەفسانە کۆنەکانی کۆریا.