رووداو دیجیتاڵ
سەید میهرداد موشەعشەعی، ژەنیاری ئامێری تەنبوور لەگەڵ کچەکەی مەهشید موشەعشەعی کە ئەویش ژەنیاری ئامێری تەنبوورە، میوزیک و گۆرانییان بەناونیشانی 'شەوێک بە نەغمەی تەنبوور' لە سلێمانی پێشکێشکرد.
چالاکییەکە ئێوارەی شەممە 19ـی ئابی 2023 لە گەلەری ئارام بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە هۆگرانی هونەر و ئامێری تەنبوور ئامادەبوون.
سەید میهرداد موشەعشەعی، بە رووداوی راگەیاند، خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هاتووەتە سلێمانی بۆ ئەوەی کار بۆ ناساندنی ئامێری تەنبوور بکات کە ئامێرێکی تەواو کوردییە.
مەهشید موشەعشەعی، بە رووداوی راگەیاند، جگە لە گۆرانیگوتن، ژەنیاری ئامێری تەنبووریشە و ماوەی پێنج ساڵە ئەو ئامێرە دەژنێنت.
لەم چالاکییەدا شەش بەرهەم بە ژەنیاری و دەنگی سەید میهرداد موشەعشەعی و بە دەنگی مەهشید موشەعشەعی پێشکێشكران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ