فیلمێکی بەریتانی دوو خەڵاتی بەدەستهێنا و ئەکتەرێکی کوردیش تێیدا بەشدارە

20-11-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن دوا هەناسە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کورتەفیلمی بەریتانی (The Last Gasp - دوا هەناسە) کە تیشک دەخاتە سەر مردنی خەڵک؛ گوایە بەهۆی سووتانی غازی کۆمپانیا نەوتییەکان لە عێراق روودەدەن، دوو خەڵاتی لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا بەدەستهێنا. فیلمەکە لە چیرۆکی جووتیارێکی عێراقییەوە وەرگیراوە، ئەکتەرێکی کوردیش بە ناوی ئاسۆ شێرەبەیانی تێیدا بەشدارە.
 
بەپێی راگەێندراوێکی بەشی راگەیاندنی فیلمەکە کە بۆ رووداو نێردراوە، فیلمەکە رۆژی یەکشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2025، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فۆنیکس رایزینگ لە لەندەن، خەڵاتی باشترین دەستەی نواندن و باشترین کاریگەری پێبەخشرا.
 
چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی کەسایەتییەک بەناوی حوسێن جلود، کە گوندنشینێکی عێراقییە و سکاڵای یاسایی دژی کۆمپانیای نەوتیی (بی پی - BP) تۆمارکردووە لەبارەی گیانلەدەستدانی کوڕەکەی، عەلی. رۆژنامەی (زە تایمز)ـی بەریتانی بڵاوی کردەوە، عەلی لە 2023 بە نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن (لۆکیمیا) کۆچی دوایی کردووە، باوکیشی دەڵێت، هۆکارەکەی سووتانی ئەو غازە بووە کە لە نزیک ماڵەکەیانەوە لە ناوچەی رومێلا کراوە.
 
سێر دەیڤید سوشێت، ئەکتەری بەریتانی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت کە رۆڵی کارەکتەری خاوەن پشکێکی یەکێک لە کۆمپانیا نەوتییەکانە. هەر لە فیلمەکەدا ئاسۆ شێرەبەیانی، ئەکتەری کورد رۆڵی تێدا دەگێڕێت و تۆم چۆلمۆندلی، نووسەر و دەرهێنەریەتی.

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بێژەن کامکار و هانا کامکار

بێژەن کامکار دەبێتە 76 ساڵ و هانای کچی بە "خۆری ژیانی" دەیناسێنێت

19ـی کانوونی یەکەمی 2025، هاوکاتە لەگەڵ 76ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی یەکێک لە دیارترین هونەرمەندە کوردەکان، ئەویش بێژەن کامکارە. بەم بۆنەیەوە هانا کامکاری کچی، ڤیدیۆیی باوکی بڵاوکردووەتەوە و پەیامێکی پڕ لە سۆزی ئاڕاستە کردووە.