رووداو دیجیتاڵ
هەیسەم یوسف، هونەرمەندی ناسراوی عێراقی، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێیەوە سەردانی هەولێر دەکات و ئاهەنگێک بۆ هەوادارانی دەگێڕێت.
وائیل ئەحمەد، رێکخەری کۆنسێرتەکە، بە رووداوی راگەیاند، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێیەوە، هونەرمەند هەیسەم یوسف، رۆژی یەکشەممە 31ـی کانووی یەکەمی 2023 ئاهەنگێک بۆ هەوادارانی لە هەولێر سازدەکات و گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی پێشکێش دەکات، بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی خەڵک بیرەوەرییان لەگەڵیدا هەیە.
هەیسم یوسف لە ئەمریکا دەژی، پێشتر چەند جارێکی دیکە ئاهەنگی لە هەولێر و سلێمانی سازکردووە و ئەمجارە لە یەکێک لە هۆڵە هەولێر ئاهەنگ دەگێڕێت.
دوایین ڤیدیۆکلیپی هەیسەم یوسف، بەناوی 'یا عشگي'یە و لە ئەیلوولی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەیە.
لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی ئەو هونەرمەندە 'یا ناس'، 'شیجیب باجر'، 'بعدیش' و 'حبیت' و نازناوی "شازادەی خۆشەویستی"ـی لەلایەن هەوادارانییەوە پێبەخشراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ