بەشیر ناسری پەیکەرێک بۆ دڵشاد سەعید دروستدەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن بەشیر ناسری دڵشاد سەعید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشیر ناسری، پەیکەرسازی کورد، پەیکەرێک دڵشاد سەعید، ژەنیار و ئاوازدانەری ناسراوی کورد دروستدەکات و دەڵێت، دەیەوێت لە داهاتوودا پەیکەر بۆ موجتەبا میرزادەش دروستبکات.
 
بەشیر ناسری لەبارەی کارە نوێیەکەیەوە بە (رووداو)ـی راگەیاند: "پەیکەرەکەی دڵشاد سەعیدم بە حەزی تایبەتی خۆم دروستکردووە و لەسەر داوای هیچ کەس و لایەنێک نەبووە، بەڵام ئەگەر دواتر لایەنێک داوای بکات، پێیان دەدەم".
 
سەبارەت بە هۆکاری هەڵبژاردنی دڵشاد سەعید وەک بۆ ئەوەی پەیکەرێکی بۆ دروست بکات، گوتی: "دڵشاد سەعید یەکێکە لەو کەسایەتییە گرنگانەی خزمەتێکی گەورەی بە میوزیکی کوردی کردووە؛ ئەو ژەنیارێکی لێهاتووی ڤایۆلین و کەسێکی ئەکادیمییە، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هونەرمەندانی سەردەمی خۆی و ئێستاش هەبووە".
 
پەیکەرەکە لە کەرەستەی فایبەر گڵاس دروستکراوە، بەرزییەکەی مەتر و نیوێکە و کارکردن تێیدا سێ مانگی خایاندووە. ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژەی داهاتووی دروستکردنی پەیکەرێک دەبێت بۆ موجتەبا میرزادە، هونەرمەندی کۆچکردوو.
 
بەشیر ناسری خەڵکی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەرچووی بەشی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تارانە. پێشتر پەیکەری بۆ چەندین کەسایەتیی ناسراوی وەک مەزهەر خالقی، شێرکۆ بێکەس، هەژار موکریانی، پیرەمێرد، مەولەوی، بێسارانی، شەهرام نازری، محەممەد رەزا شەجەریان، میرزا شەفیعی پاوەیی و خاڵۆ حسێنی کێوکەنی دروستکردووە.
 
پەیکەرەکانی مەولەوی، بێسارانی و میرزا شەفیعی پاوەیی کە کارەکانی ناسرین، لە مەیدانە گشتییەکانی شاری پاوە جێگیر کراون.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەرمەند گارا سازکار لەگەڵ شەهیان تەحسین

گارا سازکار: هەموومان قەرزاری نیشتمانین

هاوکات لەگەڵ رۆژی ئاڵای کوردستان، هەردوو هونەرمەندی ناسراو ئەیوب عەلی و گارا سازکار، دوای دەیەیەک لە بەرهەمە ناودارەکەیان (کوردم)، جارێکی دیکە لە بەرهەمێکی نیشتمانیی نوێدا بەناوی (ئاڵای کوردستان) پێکەوە کار دەکەن.