رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند جەنگیز یازگی کە خەڵکی سێرتی باکووری کوردستانە، زۆرتر لە بەرنامەی "کورد ئایدڵ" ناسرا، ئێستاش لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەواداری زۆری هەیە، بەمزووانە ئەلبوومێکی 12 تراکی بڵاودەکاتەوە.
ئەم هەفتەیە جەنگیز میوانی بەرنامەی دیاسپۆرای تۆڕی میدیایی رووداو بوو. ئەو دوو ساڵ و نیوە لە بەرلینی ئەڵمانیا دەژیت و لە دیاسپۆرا باسی سەختییەکانی ژیانی خۆی لە دەرەوە کرد. هەروەها ژمارەیەک گۆرانیی پێشكێشکرد کە یەکێکیان گۆرانییەکی نێو ئەلبوومە نوێکەی بوو.
جەنگیز لەبارەی ئەلبوومە نوێیەکەی دەڵێ هەموو تراکەکانی دوای هاتنی بۆ بەرلین بەرهەمهێنراون و بەرهەمی دیاسپۆران.
بە دەنگە بە سۆزەکەی و ژەنینی گیتارەوە، گۆرانیی (گەلاڤێژ)ـی هەردوو هونەرمەند شڤان پەروەر و گوڵستان گوتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ