یاسر عەبدولوەهاب کۆنسێرتێک لە سلێمانی سازدەکات

21-06-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن یاسر عەبدولوەهاب
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا، یاسر عەبدولوەهاب، هونەرمەندی عێراقی کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە شاری سلێمانی بگێڕێت.
 
باهۆز نەسڕەدین، رێکخەری کۆنسێرتەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا، کۆنسێرتێک بۆ یاسر عەبدولوەهاب، هونەرمەندی عێراقی لە شانۆی رۆمانی لە سلێمانی سازدەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆنسێرتەکەدا، هونەرمەند گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات، دیارترینیان گۆرانی 'گەڵبی'یە کە بەهۆیەوە ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا. گوتیشی، هەر لە کۆنسێرتەکەدا، هونەرمەند ئارش عوسمان بەشدار دەبێت و گۆرانی پێشکێش دەکات.
 
گۆرانی 'گەڵبی' بەرهەمێکی دوێتی هەردوو هونەرمەند یاسر عەبدولوەهاب و زەید حەبیبە و بەشێوەی دەنگ بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە 195 ملیۆن جار لە یوتیوب بیستراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرووپی میوزیکی (شای چیان)

شای چیانی خۆراسان بەرهەمەکانی لە سەردەشت پێشکێشکرد

گرووپی میوزیکی (شای چیان) لە شاری فاروجی خۆراسانەوە، بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی بەیت و حەیران لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. ئەندامانی بۆ ئەوەی بیسەلمێنن رەگیان لە کوردستانە، گۆرانییەکی بەناوبانگی بە شێوەزاری سۆرانی پێشکێشکرد.