رووداو دیجیتاڵ
جیۆرجیۆ ئارمانی، دیزاینەری ناسراوی ئیتاڵیی تەمەن 90 ساڵ و خاوەنی براندی ئارمانی، لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان لە ئیتاڵیا ئامادە نابێت.
خانەی فاشنی ئارمانی، رۆژی هەینی 20ـی حوزەیرانی 2025، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، جۆرجیۆ ئارمانی ئێستا لە ماڵەوەیە و "لە چاکبوونەوەدایە".
هەرچەند باس لە نەخۆشکەوتنی ئەو دیزاینەرە جیهانییە نەکراوە، بەڵام بەکارهێنانی وشەی "لە چاکبوونەوەدایە"، ئاماژەیەکە بۆ نەخۆشکەوتنی.
ئارمانی لە 11ـی تەمموزی 2025، تەمەنی دەبێتە 91 ساڵ و 50 ساڵە خاوەنداریەتی دامەزراوەکەی دەکات کە بەناوی خۆیەتی و بە یەکێک لە براندە گەورەکانی جیهان لە بواری دیزاینی جلوبەرگدا دەناسرێت.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەگەرچی ئەو ناتوانێت خۆی ئامادە بێت، بەڵام بە وردی چاودێری هەموو قۆناغەکانی نمایشەکان دەکات".
بڕیارە کۆمەڵە دیزاینی جلوبەرگی پیاوانی جیۆرجیۆ ئارمانی، رۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025 لە هەفتە نمایشەکە نمایش بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ