ئەکرەم حەیدۆ: سینەما دەرفەتمان پێدەدات چیرۆکی ژیانمان بۆ جیهان بگێڕینەوە

21-09-2025
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
ئەکرەم حەیدۆ، دەرهێنەری کورد
ئەکرەم حەیدۆ، دەرهێنەری کورد
نیشانەکردن فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرکی ئەکرەم حەیدۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چالاکییەکانی نۆیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە نیویۆرکی ئەمریکا، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاوی فیلم لە چوار پارچەی کوردستان و جیهانەوە دەستیپێکرد. فێستیڤاڵەکە گرنگییەکی تایبەت بە ناساندنی بەرهەمی دەرهێنەرە کوردەکان دەدات.
 
رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە پلاتفۆرمێک بۆ سینەماکارانی کورد بڕەخسێنن، بۆ ئەوەی بتوانن چیرۆک، خەون و ئازارەکانی گەلەکەیان بە زمانی هونەر بگەیێننە بینەرانی ئەمریکی و بیانی.
 
نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری رووداو لە ئەمریکا، لە هەڤپەیڤینێکی کورتتدا لەگەڵ ئەکرەم حەیدۆ، دەرهێنەری رۆژئاوای کوردستان و ئەندامی لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵەکە، باسی لە گرنگیی فێستیڤاڵەکە کرد و گوتی، "ئەم فێستیڤاڵە بۆ بینەری کورد لە دیاسپۆرا و بۆ بینەری بیانیش پلاتفۆرمێکی زۆر باشە. رۆژی یەکەمی دەستپێک، پێشوازییەکی گەورەی لێکرا و خەڵکێکی زۆر بەشدار بوون".
 
حەیدۆ، خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە بواری سینەمادا، خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەم ئەزموونە نێودەوڵەتییە بۆ رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و گوتی: "راستە لە رۆژئاوا فێستیڤاڵمان هەیە، بەڵام دەمانەوێت لە داهاتوودا ئەم ئەزموونەی ئەمریکامان ببەینەوە و فێستیڤاڵێکی هاوشێوە و بە هەمان ستاندارد رێکبخەین".
 
لەبارەی پەیامی سینەمای کوردی، جەختی لەوە کردەوە کە هونەری حەوتەم بووەتە زمانی گەردوونیی کورد بۆ دەرخستنی هەبوونی خۆی. گوتیشی: "لەرێگەی فیلمەوە، کورد دەتوانێت بە جیهان بڵێت، ئێمە هەین، دەتوانین بەرهەم دروستبکەین، وەرن سەیری کار و ژیانی ئێمە بکەن. ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ناساندنی کولتووری ئێمە".
 
نۆیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، لە 20ـی ئەیلوولی 2025 دەستیپێکرد و تاوەکو 25 مانگ بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.