رووداو دیجیتاڵ
تیپی هونه‌ری شاریا، له پای به‌شداریكردنی له نۆیه‌م فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌لهی بۆ میوزیك و سه‌ما، خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا.
رۆژی هەینی له ده‌لهی، كۆتایی به‌و فێستیڤاڵه فره كولتووره هێنرا، تێیدا هونه‌ر و كولتووری سه‌مای 12 وڵاتی تێدا پێشکێشکرا.
چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه تایبه‌ت بوو به چالاكی و نمایشی هونه‌ری هه‌رێمی كوردستان، تایوان، رووسیا و توركمانستان.
تیپی هونه‌ری شاریا، نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد و چه‌ند نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی پێشكه‌شكرد.
له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی هیندستان بۆ په‌یوه‌ندییه كولتوورییه‌كان خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌ش به تیپە هونەرییە کوردییە کرد.
بڕیاره تیپی هونه‌ری شاریا ئەمڕۆ شەممە به‌ره‌و ویلایه‌تی چاندیگارا به‌ڕێبكه‌وێت به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی كوللو دوسشێرا، كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ