رووداو دیجیتاڵ
تۆڕی نێتفلێکس رایگەیاند، وەرزی پێنجەمی زنجیرەی "The Witcher" دوایین وەرزی زنجیرەکە دەبێت و بەرهەمهێنانی وەرزی چوارەمی دەستیپێکردووە.
بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە ئاشکرایان کردووە، کار بۆ ئەوە دەکەن کۆتایی چیرۆکی زنجیرەکە "داستانی و رازیکەر" بێت.
هێنری کاڤڵ پاڵەوانی سەرەکیی زنجیرەکە، لە دوو وەرزی داهاتووی زنجیرەکە رۆڵ ناگێڕێت، لە بری ئەو لیامس هامسوۆرس، ئەکتەری ئوسترالی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
چیرۆکی زنجیرەکە لە زنجیرە کتێبێک بەهەمان ناوی زنجیرەکە وەرگیراوە و لە نووسینی ئاندریە سابۆڤسکی، نووسەری پۆڵەندییە.
"The Witcher" درامایەکی فەنتازیایی پۆڵەندی- ئەمریکییە، چیرۆکەکەی لە کتێبێكی خەیاڵی و فەنتازی بە هەمان ناو وەرگیراوە و وەرزی یەکەمی لە هەشت ئەڵقەدا لە 20ی کانوونی یەکەمی 2019دا بڵاوکرایەوە.
بەهۆی پێشوازی بینەران لەم بەرهەمە، بڕیاری درێژەدان بە بەرهەمهێنانی چەند وەرزێکی دیکە درا.
رووداوەکانی زنجیرەکە لە ناوچەیەکی خەیاڵی لە چاخی نێوەڕاست روودەدەن و ئەو ناوچەیە بە کیشوەر ناسراوە.
لە 23 ئابی 2021 وەک فیلمێکی ئەنیمەیشن بەناوی " The Witcher: Nightmare of the Wolf" بەرهەمهێنراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ