رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند یاڤوز بینگۆل گۆرانی بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەی باکووری کوردستان دەڵێت؛ بینگۆل دەڵێ لەسەر ئەم کۆنسێرتانەی بەردەوام دەبێت.
یاڤوز بینگۆل، هونەرمەند لەبارەی کۆنسێرتەکە رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە مەلەتێین و هاتووینەتە کۆنتەینەری زیانبەرکەوتووان. سبەی دەڕۆینە عەنتاب و دواتریش ئورفا، ئادیەمان؛ ئامانجمان کەمکردنەوەی ئازاری ئەو خەڵکەیە کە کەسوکاریان لەدەستداوە، چونکە ژیان بەردەوامە".
لە بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی 2023، یاڤوز بینگۆل چەندین کۆنسێرت و بەرنامەی جیاوازی هەبووە.
بینگۆل، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ئەو کاتیش جارێک هاتمە ئێرە، بەڵام زیاتر لە مەرەش و هاتای بووم. لەو دوو شارەدا ماوەی 60-70 رۆژ خێوەتی هونەریم هەڵدا. ئەوکاتە زیاتر گرنگیمان بە منداڵان دا لە رێگەی فیلم کارتۆنی و بەرهەمی سینەمایی".
یاڤوز بینگۆل زیاتر گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان دەڵێت، ئەو گۆرانییانەی تێکەڵ بە خوێنی خەڵکن و بەردەوام لەسەر زمانیانن.
یاڤوز بینگۆل، لە 1964 لە ئیستەنبووڵ لەدایکبووە، تورکمانە و بە رەچەڵەک خەڵکی قەرسی باکووری کوردستانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ