رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، شاهۆی حوسێنی، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 23-01-2023، کاوە حەسەنپوور، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرانی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رووداوی راگەیاند، هونەرمەند شاهۆ حوسێنی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و چارەنووسی "دیارنییە."
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی گوتی، "گۆرانی (بێلاچاو)ی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە و لەبەر ئەوەش دەستگیریان کردووە."
شاهۆ حوسێنی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکان، زیاتر لە 15 ساڵە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و خەڵکی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ