کورتە بەڵگەفیلمی 'هاواری کچێک' لە ئیتاڵیا پێشبڕکێ دەکات

23-04-2025
پەسار فایەق
دیمەنێک لە فیلمی "هاواری کچێک"
دیمەنێک لە فیلمی "هاواری کچێک"
نیشانەکردن هاواری کچێک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کورتە بەڵگەفیلمی "هاواری کچێک" لە دەرهێنانی شەماڵ حوسێن، دەرهێنەری کورد، لە 19ـەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ریڤەر لە ئیتاڵیا بەشدارە و کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵات دەکات.
 
شەماڵ حوسێن، بە رووداوی راگەیاند، "هاواری کچێک" نوێترین کورتە بەڵگەفیلمیەتی و لە 19ـەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ریڤەر لە ئیتاڵیا بەشدارە و کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵات دەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، فیلمەکە چیرۆکێکی راستەقینە بۆ بینەر دەگێڕێتەوە، باس لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و رفاندنی کچ و ژنانی کوردی ئێزدی دەکات و یەکێک لەو کچە رفێندراوانە لە فیلمەکەدا رووداوەکان دەگێڕێتەوە.
 
19ـەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ریڤەر لە 4-12ـی حوزەیرانی 2025 لە شاری پادۆڤای ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە