نۆوا سێنتینیۆ لە گفتوگۆدایە بۆ رۆڵگیڕان لە (Gundam)

23-11-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن نۆوا سێنتینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نۆوا سێنتینیۆ، ئەکتەری ئەمەریکی، سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمی (Street Fighter)ـە، لەلایەکی دیکە، لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ کۆمپانیای (Legendary) کار بکاتەوە، بەڵام ئەمجارەیان بۆ فیلمێکی خەیاڵی زانستی بە ناوی (Gundam).
 
ئەگەر رێککەوتنەکە سەربگرێت، سێنتینیۆ لەگەڵ سیدنی سوینی، رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. فیلمەکە لە دەرهێنانی جیم میکڵ دەبێت، کە پێشتر بە دروستکردنی زنجیرەی بەناوبانگی (Sweet Toot) بۆ نێتفلێکس؛ ناسراوە.
 
چیرۆکی (Gundam) لە بنەڕەتدا زنجیرەیەکی ئەنیمێی ژاپۆنییە کە لە 1979 دەستیپێکردووە. رووداوەکان لە سەردەمێکدان کە مرۆڤەکان بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتووانەوە کۆچیان کردووە بۆ بۆشایی ئاسمان، بەڵام دواتر دانیشتووانی کۆلۆنییەکانی ئاسمان داوای سەربەخۆیی دەکەن و جەنگ دژی زەوی هەڵدەگیرسێنن؛ لەم جەنگانەشدا رۆبۆتی گەورە (Mechas) بەکاردەهێنرێن.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە پڕۆژەکە، رۆڵی سیدنی سوینی لە فیلمەکەدا زۆر کاریگەرە، تەنانەت لە هەڵبژاردنی ئەکتەرەکانی بەرامبەریشیدا رۆڵی هەبووە. باس لەوە دەکرێت کە چیرۆکی فیلمەکە هاوشێوەی (رۆمیۆ و جولیەت) بێت، تێیدا کارەکتەرەکەی سوینی و ئەکتەرە پیاوەکە -کە پێدەچێت سێنتینیۆ بێت- سەرەڕای ئەوەی لە دوو بەرەی دژی یەکدی جەنگدان، پەیوەندییەکی سۆزداری لەنێوانیاندا دروست دەبێت.
 
پێشتر کۆمپانیای (Legendary) لە گفتوگۆدابوو لەگەڵ ئەکتەری زنجیرەی (Outer Banks)، درو ستارکی، بۆ وەرگرتنی ئەم رۆڵە، بەڵام گفتوگۆکان بێ ئەنجام کۆتاییان هات.
 
نۆوا سێنتینیۆ کە پێشتر بە زنجیرە فیلمی (To All the Boys) ناوبانگی دەرکرد و رۆڵی لە فیلمی (Black Adam) بینیوە، ئێستا لە قۆناغێکی بەهێزی پیشەکەیدایە. جگە لەم پڕۆژەیە، ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە فیلمی (Street Fighter) کە بڕیارە لە 16ـی تشرینی یەکەمی 2026 نمایش بکرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئوونا چاپلن لە فیلمی (Avatar: Fire and Ash)

نەوەی چارلی چاپلن لە بەشی نوێی (Avatar) بەشدارە

ئوونا چاپلن، نەوەی چارلی چاپلن، ئاشکرای دەکات کاتێک پەیوەندیی پێوەکراوە بۆ بەشداریکردن لە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی ئاڤاتار، لەنێو دارستانەکانی کوبا و لە خانوویەکدا ژیاوە کە لەسەر دار درووستی کردبوو.