رووداو دیجیتاڵ
بیڵی جۆل، گۆرانیبێژ و ژەنیاری پیانۆ گشت کۆنسێرتەکانی لە ئەمریکای باکوور و بەریتانیا هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی زانیویەتی باری تەندروستیی باش نییە و شلەمەنی لە مێشکیدا کۆبووەتەوە و کاریگەری لەسەر بیستن، بینین و هاوسەنگی جەستەی دروستکردووە.
ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە لە هەژمارەکەی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، تووشی نەخۆشی "هیدرۆسێفالوسی فشاری ئاسایی لە سەردا بووە کە کاریگەری لەسەر تواناکانی پەیوەست بە مێشکەوە دەبێت، لەوانە بیرکردنەوە، یادەوەری و جووڵە و چەند شتێکی تر.
بەپێی بەیاننامەیەکی تیمی جۆڵ: "ئەم دۆخە بەهۆی کۆنسێرتەکانی ئەم دواییەوە بەرەو خراپتر چووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە لە بیستن، بینین و هاوسەنگیدا".
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەپێی رێنمایی پزیشکەکەی، بیڵی لە ژێر چارەسەری سرووشتی سنووردار دایە، ئامۆژگاری کراوە لەو ماوەیەدا خۆی لە گۆرانیگوتن بە دوور بگرێت".
جۆڵ (76 ساڵ)، داوای لێبوردنی لە هەوادارانی کردووە کە بێهیوای کردوون و ساسی تێگەیشتنیان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ