دیمەنی سەرنجڕاکێشی (The Odyssey) بڵاوکرایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
دیمەنێک لە فیلمی (The Odyssey)
دیمەنێک لە فیلمی (The Odyssey)
نیشانەکردن The Odyssey
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، یەکەمین ترەیلەری فیلمی (The Odyssey) بڵاوکرایەوە، کە نوێترین فیلمی دەرهێنەر کریستوفر نۆلانە. فیلمەکە بە تەکنەلۆژیای ئایماکس وێنەگیراوە، وەک یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە سینەماییەکانی 2025 ناسێندراوە.
 
فیلمەکە لە داستانی (ئۆدیسێ)ـی هۆمیرۆس وەرگیراوە، کە یەکێکە لە گرنگترین بەرهەمە ئەدەبییەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە. کریستوفر نۆلان خۆی کاری نووسین و گونجاندنی سیناریۆکەی بۆ شاشەی سینەما کردووە. 
 
چیرۆکەکە باس لە گەشتە ئەفسانەیی و پڕ مەترسییەکەی ئۆدیسێوس دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ نیشتمانەکەی دوای جەنگی تەڕوادە، تێیدا رووبەڕووی دێو و جادووگەر و تووڕەیی خوداوەندەکان دەبێتەوە.
 
مات دەیمن، رۆڵی ئۆدیسێوس دەگێڕێت، پێشتر لە فیلمەکانی (Interstellar) و (Oppenheimer) لەگەڵ نۆلان کاری کردووە. 
لەم فیلمەدا ژمارەیەک ئەستێرەی سینەمایی دیکە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەوانە ئان هاساوای، چارلیز تێرۆن، زندێیا، تۆم هۆڵاند، لوپیتا نینگۆ.
 
دوای سەرکەوتنی بێوێنەی فیلمی (Oppenheimer) و بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر نۆلانن تا ببینن چۆن ئەم داستانە ئەفسانەییە دەگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی بینراوی مۆدێرن. نۆلان بەوە ناسراوە کە کەمترین کاری گرافیکی بەکاردەهێنێت و پشت بە دیمەنی راستەقینە و تەکنیکی مەیدانی دەبەستێت، چاوەڕوان دەکرێت لەم فیلمەدا دیمەنی دەریایی و جەنگیی ناوازە پێشکێش بکات.
 
بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە ئاشکرایان کردووە، فیلمی (The Odyssey) لە 17ـی تەممووزی 2026 لە سەرانسەری جیهان و لە سینەماکانی ئایماکس نمایش دەکرێت. ئەم رێکەوتە بە کاتی زێڕینی نۆلان ناسراوە، چونکە زۆربەی فیلمە سەرکەوتووەکانی لەم وەرزەی هاوینەدا بڵاوکردووەتەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلێک بالدوین، ئەکتەری ئەمریکی

ئەلێک بالدوین: بەهۆی دووبارە دادگاییکردنم بیرم لە خۆکوشتن کردووەتەوە

ئەلێک بالدوین، ئەکتەری ئەمریکی بۆ یەکەمجار پەردە لەسەر قۆناخە تاریکەکانی ژیانی لادەبات و رایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم لە دۆسییەی کوشتنی وێنەگری فیلمی (Rust) تۆمەتبارکرایەوە، بیرى لە خۆکوشتن کردووەتەوە.