عەبدلموتەڵیب گەردی لە رێگەی 25 تابلۆ جوانیی ژنی کورد پێشاندەدات

24-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 عەبدلموتەڵیب گەردی، هونەرمەندی شێوەکار
عەبدلموتەڵیب گەردی، هونەرمەندی شێوەکار
نیشانەکردن عەبدلموتەڵیب گەردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سلێمانی پێشانگەیەکی تایبەتی عەبدلموتەڵیب گەردی، هونەرمەندی شێوەکار کرایەوە و مژاری سەرەکی تابلۆکان جوانی و خانمی ژنی کورد بوو.
 
پێشانگەکە ئێوارەی یەکشەممە 23ـی حوزەیرانی 2024 لە هۆڵی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی، بەهاوکاری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بۆ کاروباری کولتووری و هونەری کرایەوە و 25 تابلۆ خرانەڕوو.
 
عەبدلموتەڵیب گەردی، بە رووداوی راگەیاند، پێشانگەکەی پێشتر لە ئامەدی باکووری کوردستان کراوەتەوە و بەنیازە لە ماوەی داهاتوودا هەمان پێشانگە لە هەولێر بکاتەوە. گوتیشی، لە تابلۆکانیدا هەوڵی بەکارهێنانەوەی ئەو رەنگە گەرمانە دەداتەوە کە پێشتر لە ماڵە کوردییەکاندا بەکارهاتووە.
 
نەجات عەبدوڵڵا، راوێژکاری قوباد تاڵەبانی بۆ کاروباری کولتووری و هونەری، بە رووداوی راگەیاند، پێشانگەکە کە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بۆ کاروباری کولتووری و هونەری لە کردنەوەیدا هاوکار بووە.
 
عەبدلموتەڵیب گەردی، لە 1968 لە هەولێر لە دایکبووە، هەشت پێشانگەی تایبەتی کردووەتەوە، جگە لە بەشداربوون لە چەندین پێشانگەی هاوبەشدا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە