تۆم کروز لە پێشاندانی تایبەتی فیلمی نوێی براد پیت ئامادە دەبێت

24-06-2025
پەسار فایەق
تۆم کروز و براد پیت لە پێشاندانی فیلمی "F1" لە لەندەن. وێنە: AFP
تۆم کروز و براد پیت لە پێشاندانی فیلمی "F1" لە لەندەن. وێنە: AFP
نیشانەکردن F1 براد پیت تۆم کروز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، لە پێشاندانی تایبەتی فیلمی "F1: The Movie" لە لەندەنی بەریتانیا ئامادە بوو، براد پیت، ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە، بە باوەشێک پێشوازی لێکرد.
 
ئەو دوو ئەکتەرە جیهانییە، بەر لە 31 ساڵ، لە فیلمی "Interview with a Vampire"ـەوە پێکەوە رۆڵیان گێڕاوە. 
 
ئێد شیرەن، گۆرانیبێژی بەریتانی بە گۆرانیی "Drive" لە فیلمەکەدا بەشدارە و لە پێشاندانە تایبەتەکە ئامادەبوو کە رۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025 بەڕێوەچوو.
 
لە فیلمەکەدا، پیت رۆڵی سۆنی هایس دەگێڕێت کە شوفێرێکی بەتوانای ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردووە، بەهۆی رووداوێکەوە ژیانی وەرزشی کۆتایی دێت، بەڵام دوای سێ ساڵ، لەگەڵ تیمەکەی دەگەڕێتەوە نێو گۆڕەپانی فۆرمولا وەن.
 
بڕیارە فیلمی "F1: The Movie" لە 25ـی حوزەیرانی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت.
 
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵە بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی و پێشتر ترەیلەری فیلمەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دیمەنەکانی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکان راستەقینەن و دیمەنی سەرنجڕاکێشی بۆ هۆگرانی ئەو وەرزشە لەخۆگرتووە.
 
لە 17ـی حوزەیرانی 2025 پێشاندانی تایبەتی فیلمەکە لە تایمز سکوێری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچوو و براد پیت (61 ساڵ) بە جلێکی رەش و قژێکی کورت، لەگەڵ خۆشەیستەکەی ئینیس دی رامۆن (32 ساڵ) دەرکەوت، لە پێشاندانە تایبەتەکەی لەندەنیش پێکەوە بوون.
 
پیت، لە پێشاندانی تایبەتی فیلمەکە لە نیویۆرک، لەبارەی کاری هاوبەشی لەگەڵ تۆم کروز رایگەیاندبوو، حەز دەکات کاری هاوبەشیان هەبێت، بە مەرجێک لەسەر زەوی بێت نەوەک لە ئاسمان، ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ رۆڵە پڕ لە سەرکێشییەکانی کروز لە ئاسمان و لە نێو فرۆکەکاندا.
 
براد پیت، جگە لەوەی یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمایی هۆلیوود و جیهانە، وەک بەرهەمهێنەریش لە پیشەسازی سینەمادا کار دەکات، براوەی خەڵاتی ئۆسکارە، لەوانەش باشترین ئەکتەری لاوەکی، فیلمێکی خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا کە بەرهەمهێنەری بووە، جگە لە بردنەوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، بافتا و ئێمی پرایم تایم.
 
لە 2006 تاوەکو 2008 لە لیستی ساڵانەی 100 کاریگەرترین پیاوانی جیهاندا بووە، هەروەها ناوی لە لیستی تایم بۆ 100 کاریگەرترین پیاوانی جیهان لە 2007ـدا بووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.