لە لۆس ئەنجلس پێشاندانی تایبەتی زنجیرەی 'Ironheart' بەڕێوەچوو

24-06-2025
پەسار فایەق
پێشاندانی زنجیرەی "Ironheart" لە لۆس ئەنجلس
پێشاندانی زنجیرەی "Ironheart" لە لۆس ئەنجلس
نیشانەکردن Ironheart
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەوانەی هۆگری زنجیرە فیلمی "Iron Man"ـن، بینی زنجیرەی "Ironheart" بۆیان گونجاو دەبێت، چونەکە رووداوەکانی لە نێو چیرۆکی فیلمەکە وەرگیراون.
 
زنجیرەکە بەرهەمی ستۆدیۆکانی مارڤڵە، رۆژی دووشەممە 23ـی حوزەیرانی 2025 پێشاندانی تایبەتی بە ئامادەبوونی ستافەکەی، لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەچوو. 
 
رایان کووگلەر، دەرهێنەری زنجیرەکەیە و لە پێشاندانی تایبەتەکە ئامادەبوو و هیوای خواست، جیھانی سینەمایی مارڤڵ فراوانتر بێت.
 
زنجیرە لە شەش ئەڵقە پێکهاتووە، سێ ئەڵقەی یەکەمی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025 لە پلاتفۆڕمی دیزنی پڵەس بڵاودەکرێتەوە، سێ ئەڵقەی کۆتاییشی لە 1ـی تەمموزی داهاتوو بەردەست دەبێت.
 
زنجیرەکە ئەکشن، فانتازی و سەرکێشییە، باس لەوە دەکات، لە دوای بەرگی قەڵخانی پیاوی ئاسنین، کچێک بەناوی ریڕی ویلیامز، بەرگێکی قەڵخانی بەهێز دروست دەکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە