هانی موجتەهیدی: لەگەڵ کوڕەکەم کار بۆ ئەلبوومێکی گۆرانی دەکەم

24-07-2023
پەسار فایەق
هونەرمەند هانی موجتەهیدی
هونەرمەند هانی موجتەهیدی
نیشانەکردن هانی موجتەهیدی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هانی موجتەهیدی، هونەرمەندی کورد، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'رۆحی هەتاو' بڵاوکردەوە کە کاری میوزیک و دابەشكردنی لەلایەن کوڕەکەی سیامەند کراوە.
 
بەرهەمەکە بەشێوەی دەنگ لە کەناڵی تایبەتی هانی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و کورتە ڤیدیۆیەک لەبارەیەوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئامادەکراوە و لە هەژماری تایبەتییەکەی لە ئینستگرام بڵاوکراوەتەوە.
 
گۆرانییەکە لە تێکستی جەلال مەلکشایە و کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن سیامەندی کوڕی کراوە.
 
هانی موجتەهیدی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرهەمە نوێیەکەی یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی دەبێت و ئێستا لەگەڵ کوڕەکەی سیامەند کاری لەسەر دەکات و لە ماوەی داهاتوودا بڵاوی دەکاتەوە.
 
دوایین ڤیدیۆکلیپی هانی موجتەهیدی، بەناوی 'تەنیایی' لە نیسانی 2021 لە یوتیوبەکەی بڵاوکراوەتەوە و زیاتر لە 98 هەزار بینەری هەیە.
 
هانی موجتەهیدی لە 1980 لە سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان‌ لەدایکبووە، لە منداڵییەوە هۆنراوە و پەخشانی نووسیوە و دەستی وێنەکێشانی ھەبووە و لە بەرهەمی شانۆییدا بەشداربووە، لە 2000ـە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و لە 2002 لە ئەڵمانیا نیشتەجێبووە. 
 
یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی 'سەندرێلا' لە 2009 بڵاوکردەوە کە لە 11 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و تێكرای ئاوازەکانی لەلایەن هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر دانراون، دووەم ئەلبوومی بەناوی 'دایک' لە 2010 بڵاوکرایەوە و لە 11 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و سەرجەم ئاوازەکانی لەلایەن هانی دانراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەرمەند جەنگیز یازگی، لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو لە بەرلین

جەنگیز یازگی ئەلبوومێکی 12 تراكی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند جەنگیز یازگی کە خەڵکی سێرتی باکووری کوردستانە، زۆرتر لە بەرنامەی "کورد ئایدڵ" ناسرا، ئێستاش لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەواداری زۆری هەیە، بەمزووانە ئەلبوومێکی 12 تراکی بڵاودەکاتەوە.