دیاکۆ فەهمی کار لەسەر ئاوێتەکردنی میوزیکی کوردی و فلامینگۆ دەکات

24-10-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن دیاکۆ فەهمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دیاکۆ فەهمی، ژەنیاری ئامێری گیتار، بەرهەمێکی میوزیکی فلامینگۆی بڵاوکردووەتەوە کە کەڤەرکردنی دوو ئاوازی فلامینگۆیە لە یەک بەرهەمەدا.
 
دیاکۆ فەهمی، بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمەی کەڤەریکردووەتەوە، لە دوو پارچە میوزیکی دوو هونەرمەندی ئیسپانی بەناوی تۆماتیتۆ و دیێگۆ دیل مۆراۆ وەرگیراوە و لە یەک بەرهەمەدا پێشکێشیکردووەتەوە. 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، میوزیکەکە فلامینگۆیە و لە فۆرمی 'بۆلێرییاس'ـە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە.
 
ئەوەشی ئاشکرا کرد، دوو بەرهەمی دیکەی تۆمارکردووە و بڕیارە لە داهاتوودا ڤیدیۆکلیپیان بۆ بکرێت و بڵاوبکرێتەوە. گوتیشی، کار لەسەر ئاوێتەکردنی میوزیکی کوردی و فلامینگۆ دەکات.
 
دیاکۆ فەهمی نزیکەی 17 ساڵە گیتار دەژەنێت، سەرەتا بە ژەنینی گیتاری کلاسیک دەستیپێکردووە و لەگەڵ ژمارەیەک ژەنیار سێ کۆنسێرتی سازکردووە، دواتر گیتاری کارەبایی ژەنیوە و لە 2011 دوو کۆنسێرتی میوزیکی لەگەڵ ژمارەیەک ژەنیار لە سلێمانی ژەنیوە و ماوەی پێنج ساڵە بە ستایلی فلامینگۆ کاردەکات.
 
پێشتر بەرهەمێکی دیکەی میوزیکی فلامینگۆی بەناوی 'نووڕ' بڵاوکردووەتەوە کە بە دەنگی گەشتیار کاوەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە