نیکۆڵ کیدمەن و زۆوی سالدانا لە پێشاندانی تایبەتی 'Lioness' ئامادەبوون

24-10-2024
پەسار فایەق
نیکۆڵ کیدمەن و زۆوی سالدانا لە پێشاندانی تایبەتی وەرزی دووەمی زنجیرەی "Lioness". وێنە: AFP
نیکۆڵ کیدمەن و زۆوی سالدانا لە پێشاندانی تایبەتی وەرزی دووەمی زنجیرەی "Lioness". وێنە: AFP
نیشانەکردن نیکۆڵ کیدمەن زۆوی سالدانا "Lioness"

شرۆڤە

زۆوی سالدانا، مۆرگن فریمەن و نیکۆڵ کیدمەن لە پێشاندانی تایبەتی وەرزی دووەمی "Lioness". وێنە: AFP

A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نیکۆڵ کیدمەن و زۆوی سالدانا لە وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Lioness"ـدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن، وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، پێشاندانی تایبەتی لە سینەما لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بۆ کرا.
 
پێشاندانی تایبەتی زنجیرەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2024 (چوارشەممە بە کاتی ئەمریکا) بەڕێوەچوو، جگە لەو دوو ئەکتەرە، بەشێکی دیکەی ستافی بەرهەمەکە ئامادەبوون، لەوانەش مۆرگن فریمەن، ئەکتەری ئەمریکی.
 
زنجیرەکە باس لە ئەرکێکی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی دەکات کە بە "Lioness" ناونراوە؛ دوو ژن بەڕێوەی دەبەن کە سالدانا و کیدمان رۆڵیان دەگێڕن، ئەمجارە "گرووپێکی تیرۆستی" دەکرێنە ئامانج، بەهۆیەوە ناچار دەبن ژیانی خێزانی خۆیان لەبەرچاو نەگرن و ژیانیان بخەنە مەترسییەوە.
 
بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە بەهۆی پێشوازیی بینەران بوو لە وەرزی یەکەمی. 
 
بڕیارە وەرزی دووەمی زنجیرەی "Lioness" رۆژی یەکشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە پلاتفۆڕمی پارامۆنت بڵاوبکرێتەوە.
 
نیکۆڵ کیدمەن، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە، براوەی خەڵاتی ئۆسکارە وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی، لە پاڵ فیلمە سینەماییەکانیدا، لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ژمارەیەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەڵگەفیلمەکەوە

بەڵگەفیلمێکی کوردی لە ئەمریکا خەڵاتێکی گەورە دەباتەوە

فیلمی (ئاوازی باڵەکان - Singing Wings) لە دەرهێنانی هێمن خالیدی، لەنێو زیاتر لە 1100 فیلم دا کە نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی بەناوبانگی (Full Frame) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خەڵاتی باشترین یەکەم فیلمی درێژی بەدەست هێنا.