شەقامێکی مێردین بە ناوی ئەحمەد کایا دەکرێت

24-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، شارەوانییەکی ئاکپارتی ناوی شەقامێکی شارەوانییەکەی بۆ شەقامی ئەحمەد کایا، هونەرمەندی ناوداری کورد گۆڕی. 
 
شارەوانیی شارۆچکەی میدیاد کە لەلایەن ئاکپارتییەوە بەڕێوەدەبردرێت، ناوی شەقامی مەزارلیک/1ی گۆڕی بۆ "شەقامی ئەحمەد کایا". 
 
شارەوانییەکە ئەو گۆڕانکارییەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس راگەیاند.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە زۆر دڵخۆشین بە هێشتنەوەی ناوی ئەحمەد کایا لە شارۆچکەکەماندا، کە بە هونەر و دەنگییەوە ئیلهامی بە ملیۆنان کەس بەخشیوە." هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، گۆڕینی ناوەکە بە بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی بووە.
 
ئەحمەد کایا هونەرمەندی ناوداری کورد لە شەوە ئاهەنگێکدا لە شوباتی 1999 کاتێک خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی ساڵی پێ بەخشرا، رایگەیاند، لە ئەلبوومی داھاتوویدا گۆرانییەك بە زمانی کوردی دەچڕێ، ئەوەش ژیانی کایای بە تەواوەتی گۆڕی. 
 
دادگای تورکیا لە 30ـی نیسانی هەمان ساڵ بە تۆمەتی ناپاكی بەرامبەر بە نیشتمان داوای 10 ساڵ بەندکردنی ئەحمەد کایای کرد. 
 
بەهۆی گوشارەکانەوە، ئەحمەد کایا تورکیای جێهێشت و لە 16ـی تشرینی دووەمی 2000 لە پاریس کۆچی دواییکرد و هەر لەوێ لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس بە خاک سپێردرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەرمەند وەلید مەعرووف. رووداو، هەولێر.

وەلید مەعرووف خەڵاتی زێڕینی پێبەخشرا و دەڵێت: هونەر خۆشەویستییە

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر، خەڵاتی زێڕینی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بەخشرا بە هونەرمەند وەلید مەعرووف؛ ئەویش لە پەیامێکدا دەڵێت "هونەر پێش هەموو شتێک خۆشەویستی دەبەخشێت".