رووداو دیجیتاڵ
لە دوای بەرهەمهێنانی وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی 'Daredevil'، بە ئامادەبوونی ستافی بەرهەمەکە، لە نیویۆرکی ئەمریکا پێشاندرا.
وەرزی نوێی زنجیرەکە بەناوی "Daredevil: Born Again"یە و رۆژی دووشەممە 24ـی شوباتی 2025 (بە کاتی ئەمریکا) لە سینەما پێشاندرا و فەرشی سوور بۆ ئامادەبووان راخرا.
وەرزی نوێێ زنجیرەکە دەبێتە وەرزی چوارەم و بەرهەمی دیزنی پڵەس، بەڵام لەبەرئەوەی سێ وەرزی پێشووی لە 2015 تاوەکو 2018 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوکراوەتەوە، وەرزی نوێ وەک بەرهەمێکی نوێ و وەرزی یەکەم ناسێندراوە.
لە "Born Again" ستافی سەرەکی زنجیرەکە وەک خۆی ماوەتەوە، لەوانەش چارلی کۆکس کە رۆڵی پارێزەرێکی نابینا دەگێڕێت و کار لە پێناو دادپەروەریدا دەکات.
بڕیارە زنجیرەکە لە 4ـی ئاداری 2025 لە پلاتفۆڕمی دیزنی پڵەس بڵاوبکرێتەوە و لە نۆ ئەڵقە پێکهاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ