رووداو دیجیتاڵ
پیرپاولۆ پیچاولی، دیزاینەری ئیتاڵی و بەڕێوەبەری داهێنانی براندی ڤالانتینۆ، دوای 25 ساڵ کارکردن بۆ ئەو براندە، دەستی لە کارکێشایەوە.
ئەو دیزاینەرە لە رێگەی پۆستێکەوە لە ئینستگرام، سوپاسی دامەزرێنەرانی ئەو براندەی کردووە و ئەوانەی لە سەرخستنی ئەو براندە بەشداربوونە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو براندە جیهانییە بەنیازە بچێتە نێو رێکخراوێکی نوێی داهێنانەوە.
پیچاولی، لە 1999 وەک دیزاینەری ئیکسسوارات پەیوەندی بە براندی ڤالانتینۆ کردووە، لە 2008 وەک بەڕێوەبەری داهێنان کاری کردووە، لە 2016ـەوە شوێنپەنجەی ئەو دیزاینەرە بەسەر دیزاینەکانی ئەو براندە دیار بووە.
ڤالانتینۆ، براندێکی جلوبەرگی ئیتاڵییە، لە 1959 لەلایەن ڤالنتینۆ گارڤانی دامەزرێنراوە و بارەگەی سەرەکیی لە میلانی ئیتاڵیایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ