لە هەولێر شانۆگەرییەک لە شەوانی رەمەزاندا نمایشدەکرێت

25-03-2024
دیمەنێک لە شانۆگەریی "ئەوەم بەسەرهاتییە"
دیمەنێک لە شانۆگەریی "ئەوەم بەسەرهاتییە"
نیشانەکردن "ئەوەم بەسەرهاتییە"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

"ئەوەم بەسەرهاتییە" بەرهەمێکی نوێی شانۆییە لە دەرهێنانی هیوا سوعاد یونس و بڕیارە لە شەوانی رەمەزاندا لە هەولێر نمایشبکرێت.
 
هیوا سوعاد یونس، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە و بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە شانۆییە پێشتر بە زمانی دیکە نمایشکراوە و خۆی پێشتر لە ئەڵمانیا و میسر بینیویەتی. گوتیشی، شانۆگەرییەکە ناوەڕۆکێکی کۆمەڵایەتی و دەروونناسیی هەیە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای سێ ساڵ لە وەستانی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر، بەم بەرهەمە دەست بە چالاکییەکانیان دەکەنەوە. هیوای ئەوەشی خواست، دووبارە دەست بە چالاکی شانۆیی بکرێتەوە و بینەران روو لە هۆڵە شانۆییەکان بکەنەوە و پاڵپشتی لە هونەری کوردی بکەن.
 
شانۆگەرییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر، لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و بە هاوکاری پارێزگای هەولێر نمایشدەکرێت.
 
نمایشی "ئەوەم بەسەرهاتییە" بە بلیتە و لە 27ـی ئاداری 2024 دەستپێدەکات و شەوانە کاژێر 9:30ـی شەو لە هۆڵی میدیای هەولێر پێشکێش دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە