دەزگای لووتکە: شیروان عەبدوڵڵا بۆ ماوەیەک لە تورکیا دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرا

25-10-2019
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن شیروان عەبدوڵڵا
A+ A-
رووداو - هەولێر

سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لەبارەی هەواڵی دیارنەمانی شیروان عەبدوڵڵا، هونەرمەندی میللی کوردستان، رایگەیاند، دوای ماوەیەک لە دەستگیرکردنی لە فڕۆکەخانەیەکی تورکیا، ئازادکراوە و ئەمشەو دەگەڕێتەوە لای کەسوکارەکەی لە ئەڵمانیا.
 
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " 23ی ئەم مانگە شیروان عەبدوڵڵا بەمەبەستی کاری هونەری سەردانی تورکیا دەکات و لەوێوە ویستوویەتی بچێتە تاران، بەڵام لە فڕۆکەخانە بۆ ماوەیەک دەستگیرکراوە و دواتر، ئازادکراوە".
 
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، بەگوتەی کەسوکارەکەی کە قسەیان بۆ ئەوان کردووە، شیروان عەبدوڵڵا ویستوویەتی لە تورکیاوە بچێتە تاران بەمەبەستی هەندێک کاری هونەری، بەڵام لە فڕۆکەخانەی تورکیا دەستگیرکراوە و دوای ماوەیەک ئازادکراوە. رەتیشیکردەوە کە ئەشکەنجەدرابێت.
 
ئاری جەلال دەڵێت، توانیمان لە ماوەیەکی کەمدا سۆراخی ئەو هونەرمەندە بزانین و پۆلیس خۆی وێنە بۆ ناردووین، کە سەلامەتە. دەشڵێت "هەر لە تورکیا تێکتی بۆ بڕدراوە و ئەمشەو دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا بۆلای کەسوکارەکەی".
 
مەریوان عەبدوڵڵا، برای شیروان عەبدوڵڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانە لە تورکیا هەندێک کێشەی لە ڤیزەکەیدا بۆ درووستبووە، بەڵام دواتر چارەسەرکراوە و ئەمڕۆش کاژێر 6:00 لە فڕۆکەخانەی تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا.
 
شیروان عەبدوڵڵا، هونەرمەندێکی میللی باشووری کوردستانەوە و هەواداری تایبەتی خۆی هەیە، لە ساڵی 1975 لە سلێمانی لەدایکبووە، خێزاندارە و خاوەنی سێ کوڕە. ماوەی چەند ساڵێکە لە ئەڵمانیا لەگەڵ کەسوکارەکەیدا دەژیت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە