رووداو دیجیتاڵ
"Ghostbusters: Frozen Empire" فیلمێکی نوێی سینەماییە و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، 45 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 61 ملیۆن و 404 هەزار دۆلارە.
ئەم داهاتە بۆ بەشی نوێی زنجیرە فیلمەکە، هاوتای داهاتی دوایین بەشی بوو بەناوی "Ghostbusters: Afterlife" کە لە یەکەم هەفتەیەدا لە 2021 بەدەستیهێنا.
بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە نوێیە 100 ملیۆن دۆلارە و بودجەی دوایین بەشی 44 ملیۆن دۆلار بوو.
"Ghostbusters: Frozen Empire" لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردایە، هەروەها لە سینەمای 25 وڵاتی دیکە پێشاندەدرێت و توانی 16 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بەدەستبێنێت.
لە ریزبەندی دووەمی لیستەکەدا، فیلمی "Dune: Part Two" دێت کە چوار هەفتەیە توانی بەرگری بکات و لە کێبڕکێی سەرەکیدا بمێنێتەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی 17 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە و کۆی داهاتی 233 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 574 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە.
ئەنیمەیشنی "Kung Fu Panda 4" بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ دوو هەفتە لە ریزبەندی یەکەمدا بوو، لەم هەفتەیەدا بە کۆکردنەوەی 16 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار، لە ریزبەندی سێیەمدا هات.
"Immaculate" فیلمێکی ترسناکی سەربەخۆیە، بودجەی بەرهەمهێنانی 10 ملیۆن دۆلارە و بە کۆکردنەوەی پێنج ملیۆن و 400 هەزار دۆلار، لە ریزبەندی چوارەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردایە، ئێستا لە دوو هەزار و 354 سینەمای ئەمریکا و کەندا پێشاندەدرێت.
ریزبەندی پێنجەم بۆ فیلمی "Arthur the King" بوو و داهاتی چوار ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە.
هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای بڵاودەکرێتەوە و داهاتی فیلمەکەن لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ