کۆچی دوایی پاپا فرانسیس رێژەی بینەرانی فیلمێک بەرزدەکاتەوە

26-04-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Conclave پاپا فرانسیس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوای کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، ژمارەی بینەرانی فیلمی "Conclave" لە دوو پلاتفۆڕمی جیاوازی بڵاوکردنەوەی فیلمدا، زیادی کردووە.
 
فیلمەکە باس لە چۆنیەتی هەڵبژاردنی پاپا دەکات و بە رێژەی 283٪ بینەری لە هەردوو پلاتفۆڕمی " PVOD " و "Amazon Prime Video" زیادی کردووە، لە 20ـی نیسانی 2025 ژمارەی بینەرانی 1.8 ملیۆن خولەک بووە، تاوەکو 21ـی هەمان مانگ 6.9 ملیۆن خولەک بینەری هەبووە.
 
چیرۆکی فیلمەکە لە کتێبێکی پڕفرۆش بە هەمان ناو وەرگیراوە و لە نووسینی رۆبێرت هاریسە.
 
رالف فاینس، ئەکتەری بەریتانی رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت و لە دەرهێنانی ئێدوارد بێرجەر، دەرهێنەری ئەڵمانییە و رووداوەکانی نێو فیلمەکە لە نێو ڤاتیکان روودەدەن. 
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە مردنی لەناکاوی پاپای ڤاتیکان و هەڵبژاردنی پاپای نوێ دەکات، پیاوانی ئایینی کرستیان لە تەواوی جیهاندا کۆدەبنەوە بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ. 
 
رالف فاینس، پێشتر لەمبارەیەوە رایگەیاندبوو، فیلمەکە هێرشکردنە سەر ڤاتیکان نییە، بەڵکو ئەو بەلایەوە گرنگە کەسی گونجاو لەو پۆستە دابنرێت کە سەرکردایەتییەکی رۆحی دەکات. گوتیشی: "رێز لەو سیناریۆیە دەگرم. کارێکی گاڵتەئامێز و رووخێنەر نەبوو بۆ ڤاتیکان".
 
پێشاندانی "Conclave" لە 25ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە سینەماکانی ئەمریکا و لە 29ـی تشرینی دووەم لە سینەماکانی بەریتانیا دەستیپێکرد.
 
ئەمڕۆ شەممە 26ـی نیسانی 2025، سەرکردەکانی جیهان لە ڤاتیکان لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە پاپا فرانسیسدا بەشداری دەکەن، کە 21ـی نیسان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێنتین تارانتینۆ و پۆڵ دەینۆ

تارانتینۆ: پۆڵ دەینۆ فیلمی (There Will Be Blood)ـی تێکداوە

کوێنتین تارانتینۆ، دەرهێنەری ناسراوی ئەمریکی، بە تووندی رەخنە لە نواندنی پۆڵ دەینۆ لە فیلمی (There Will Be Blood) دەگرێت و دەڵێت، ئەو ئەکتەرە "کەموکوڕییەکی گەورە" بوو بۆ فیلمەکە و رێگربوو لەوەی ببێتە باشترین فیلمی ئەم سەدەیە.