سبەی خەڵاتەکانی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە دوسەڵدۆرف دابەش دەکرێن

26-04-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە دوسەڵدۆرف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای پێشاندانی نزیکەی 40 فیلم لە ماوەی چوار رۆژدا، بڕیارە سبەی یەکشەممە، خەڵاتەکانی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە دوسەڵدۆرف دابەش دەکرێن.
 
رەوەند جەواد، یەکێک لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بە رووداوی راگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی فێستیڤاڵدا نزیکەی 40 فیلم لە دوو سینەمای جیاوازی شاری دوسەڵدۆرفی ئەڵمانیا، بڕیارە سبەی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، بە دابەشکردنی خەڵاتەکانی، چالاکییەکانی فێستیڤاڵ کۆتایی بێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بڕیارە سبەی فیلمێک لەبارەی شنگالەوە لە دەرهێنانی دەرسیم زێڕەڤان، دەرهێنەری باکووری کوردستان، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا پێشانبدرێت و ماوەکەی 84 خولەکە.
 
روونیشیکردەوە، لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵدا بەرهەمی سینەمایی فیلمسازانی چوار پارچەی کوردستان بەشداربوون، ئەمساڵیش بایەخ بە فیلمسازانی ژن دراوە و نۆ فیلمسازی ژن بەشداربوون.
 
دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە دوسەڵدۆرف لە 23ـی نیسانی 2025، بە پێشاندانی فیلمی "The Virgin and Child" لە دەرهێنانی بنەفشا بێریڤان دەستیپێکرد، سبەی یەکشەممە 27ـی نیسان کۆتایی بە چالاکییەکانی دێت.
 
بەڵگەفیلمی "وێنە نەبینراوەکانی ئەنفال" لە دەرهێنانی هەوراز محەممەد و بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵدا، لە دەرەوەی پێشبڕکێ پێشاندرا.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا 15 بەڵگەفیلم و 19 کورتەفیلم کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵات دەکەن، فیلمەکانی دیکە لە دەرەوەی کێبڕکێن و هەموو فیلمەکان بە ژێرنووسی ئەڵمانی یان ئینگلیزی نمایش دەکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.