رووداو دیجیتاڵ
لە کاتێکدا شەپۆلێکی گەرما پاریسی فەرەنسای گرتووەتەوە، هێد مەینەر، دیزاینەری جلوبەرگی ئیسرائیلی، نوێترین کۆمەڵە دیزاینی بۆ بەهار و هاوینی 2026 لە شوێنێکی جیاوازدا نمایشکرد، کە گەراجێکی کۆنی ئۆتۆمبێل بوو لەسەرەوەی باڵەخانەیەک.
دیزاینەکانی مەینەر رۆژی چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025 خرانەڕوو کە بەرین و گەورەن و وەڵامێکن بۆ گەرمای هاوین، بەشێوەیەک دیزاینکرابوون کە هەوا بە ئاسانی بەنێویاندا تێپەڕ بێت. قۆڵی چاکەتەکان وەک چارۆگەی کەشتین، شۆرت و پانتۆڵەکانیش کراوەن، بەشێک لە چاکەتەکانیش درێژ و پشتکراوە بوون.
مەینەر دەڵێت: "تۆ هەست دەکەیت کە رووتیت، هەوا دێتە ژوورەوە و جلەکە بەسەر جەستەتەوە هەڵواسراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک لەبەری دەکەیت، هەستێکی نایابت هەیە و هەست بە بەهێزی دەکەیت."
روونیشیکردەوە، کۆمەڵە دیزاینەکەی رەنگدانەوەی دۆخی ناجێگیریی جیهانە.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس تایبەت بە جلوبەرگی پیاوان بۆ هەردوو وەرزی بەهار و هاوینی 2026، لە 25 تاوەکو 29ـی حوزەیرانی 2025 لە پاریسی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ